دوو منداڵ کە برای یەکترن له رووباری خازر خنكان
ته‌مه‌نیان 10 ساڵ و 12 ساڵه و له یه‌ك شوێن خنكان
K24 - دھۆك:
ئێوارەی ئەمرۆ دوو منداڵ کە بۆ گەشت روویان لە رووباری خازر لە ناوچەی باکرمان کردبوو، لە کاتی مەلەکردندا خنکان.
ئه‌و دوو منداڵه، برای یه‌كترن به‌ناوه‌كانی (حەمید حەکیم خانۆ) 12 ساڵ و (مەنسوور حەکیم خانۆ) 10 ساڵ، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئالهیین له ئاكرێ، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یان به مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران، سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردبوو.
دكتۆر مزەفەر عەلی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ، بە کوردستان 24ی راگەیاند، کاتژمێر 7:15 ئێوارە تەرمی دوو منداڵ گەیه‌نرانە نەخوشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ، كه له ناو رووباردا خنكابوون.
بەرێوبەری نەخوشخانەکەی ئاکرێ راشیگەیاند، دوو منداڵەکە تەمەنیان 10 و 12 ساڵ بوون و برای یەکتربوون و دوای پشکنینیان، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پزیشکی دادی شاری دھۆك كران.
شایەتحاڵێكیش کە لە شوێنه‌كه بووه، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئەوان مەلەوان نەبوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی دایك و باوكیان ئاگادار بن، به مه‌به‌ستی مه‌له‌وانی چوونە نێو رووبارەکە و یەکسەر ژێر ئاو کەوتن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئەو شوێنەی ئەوان لێی ژێر ئاو کەوتوونە، قووڵاییەکەی نزیكه‌ی سێ مەتره، ئاوەکەش شێلوو بووە، لەبەر ئەوەش ماوەی بیست خوولەك لە ژێر ئاودا ماونه‌ته‌وه، دواتر ته‌رمی هه‌ردوو براكه، له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكی ناوچه‌كه، ده‌رهێنران.
ا. م