ئەو كەسەی ژنەكەی بە بۆری كوشت دەستگیركرا
"دانی بە تاوانەكەدا ناوە و زانیاری لەبارەی رووداوەكە دەخاتەڕوو"
K24 - راپەڕین
پۆلیسی راپەڕین ئەو كەسەی دەستگیر كرد، كە چەند مانگێك لەمەوبەر لە شارۆچكەی قەڵادزێ ھاوسەرەكەی بە بۆری كوشت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شی پۆلیس كه پێكهاتبوون له بنكه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان و پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی راپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان به ناوی ( خ . ح . أ ) له دایكبووی ساڵی 1979 پیشه‌ی كاسب ده‌ستگیركرد، كه تۆمه‌تباره به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و به وته‌ی خۆی به هۆی كێشه‌ی نێوانیان دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی به بۆری كوشتوویه‌تی".
رۆژی 31/5/2017 له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شارۆچكەی قه‌ڵادزێ ته‌رمی ژنێك به‌ناوی ( ك . ح . خ ) له‌دایكبووی ساڵی 1981، گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و پاش توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیاره، پاش لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی رایكرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و دوای به ده‌ستهێنانی زانیاریش شەوی رابردوو 27/7/2018 له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیركرا".
پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند: "به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 406 بكوژه‌كه به‌ند كرا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
ھ.م