پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، پلەی گەرما لە ناوچەكانی كوردستان روو لە بەرزبوونەوە دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ بە بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرمی لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەرز دەبێتەوە و لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 41 و لە سلێمانی و دھۆك 40 و لە كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پلەی گەرما زیاتر بەرزبێتەوە و لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 42 پلە و لە سلێمانی و دھۆك 41 و لە كەركووكیش 44 پلە دەبێت.
