یه‌كێتی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاشكرا كرد

یه‌كێتی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌ستنیشانكرد

24K - هه‌ولێر:

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ناوی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی داهاتوو ئاشكرا كرد، كه‌ ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كه‌ ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئه‌و حزبه‌، د. ئه‌رسه‌لان بایز وه‌ك سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستنیشانكراوه‌.

میدیاكانی ئه‌و حزبه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا ناوی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمیسیۆنی باڵاش، سبه‌ی دوا واده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیدان و بڕیاریش نییه‌ واده‌كه‌ درێژتر بكه‌نه‌وه‌.

ا. م