ئەرسەلان بایز لەبارەی كشانەوەی لە سەرۆكی لیست روونكردنەوە دەدات
ھۆكاری كشانەوەی رووندەكاتەوە
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی ئەرسەلان بایز لە سەرۆكی لیستی یەكێتی كشایەوە و قوباد تاڵەبانی، خرایە شوێنی ئەو ئەرسەلان بایز، لە روونكردنەوەیەكدا ھۆكاری كشانەوەی رووندەكاتەوە.
لە روونكردنەوەكەی ئەرسەلان بایز ھاتووە: "ئاگاداریان كردمەوە كە ببم بە سەرۆكی لیستی (ی.ن.ك) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لەبەر ئەوەی من چوار ساڵ ئەندامی پەرلەمان و چوار ساڵیش لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بووم، بۆیە من داوای لێبوردن دەكەم بۆ ئەو متمانەیە، پێم باشە هەڤاڵێكی تر ببێتە سەرۆكی لیستی (ی.ن.ك)".
ئەرسەلان بایز، دەشڵێت: "سوپاسی ئەو هەڤاڵ و برایانە دەكەم كە منیان بۆ ئەو شوێنە پاڵاوتبوو".

ئەمە لەكاتێكدایە ئەو گۆڕانكارییەی یەكێتی لە دیاركردنی سەرۆكی لیست بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان، كاردانەوەی بەشێك لە كادیر و ئەندامانی ئەو حزبەی لێكەوتەوە. ھێشاش یەكێتی ناوی كاندیدەكانی ئاشكرا نەكردووە.
ھ.م