كێشه‌ی رێگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركووك ده‌برێته به‌غدا
"پرسە تهكنيكييهكانى کردنەوەی رێگاکە کۆتای‌یان هاتووە"
K24 - ھەولێر
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رێگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركووك و دووباره كردنه‌وه‌ی، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان لە بەغدایە، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی ئەو بابەتە بكەن.
پێش بەڕێکەوتنی شاندی ھەرێم. عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بە كوردستان24 راگەیاند: "شاندێکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی رێگەی نێوان هەولێر- کەرکووك، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە".
گوتیشی: "ئومێدەوارین بتوانین لەگەڵ لایەنی عێراقی لەسەر کردنەوەی ئەو رێگایە رێکبکەوین.
ئاماژەی بەوەشدا: "پرسە تهكنيكييهكانى کردنەوەی رێگاکە کۆتای‌یان هاتووە و لەبارەی پرسە ئەمنییەکانەوە لەگەڵ لایەنی عێراقی گفتوگۆ دەکەین".
بۆ هۆى رووداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه، رێگه‌ى سه‌ره‌كى هه‌ولێر كه‌ركووك داخرا و له شاره‌دێى پردێ، پردى سه‌ره‌كى رێگاكه ته‌قێندرايه‌وه و به‌و هۆيهشەوه ماوه‌ى نزيكه‌ى ساڵێكه رێگه‌كان له كار كه‌وتووه و هاووڵاتيان ناچارن رێگه‌ى ديكه‌ى وه‌ك رێگه‌ى ته‌قته‌ق و ديبه‌گه بۆ هاتووچۆى كه‌ركووك بهكارهێنن.
ھ.م