ھەرێمی كوردستان 100 مێگاوات كارەبای دەداتە كەركووك
داوای 250 مێگاواتیان كردووە
K24 - ھەولێر
ھەرێمی كوردستان 100 مێگاوات كارەبا دەداتە كەركووك لەكاتێكدا ئەو پارێزگایە چاوی لە 250 مێگاواتە.
رەشید مەھدی، بەرپرسی فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركووك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 100 مێگاوات كارەبا لەلایەن كۆمپانیای ئەلماسە، كە كۆمپانیایەكی وەبەرھێنەرە لە ھەرێمی كوردستان دراوەتە كەركووك بەو ئامانجەی كە كارەبای نیشتیمانی زیادبێت لەو پارێزگایە".
ئاشكراشی كرد، تاوەكو ئێستا شاری كەركووك 500 تا 550 مێگاوات كارەبای دراوەتێ، كە 100 مێگاواتی لەو كۆمپانیایەوە بووە، كە لە ھەرێمی كوردستان كاری وەبەرھێنان دەكات، بەڵام ئەوان داوای 250 مێگاواتیان كردووە كە پێوسیتە بدرێتە كەركووك نەك 100 مێگا وات.
ھ.م