هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى كه‌ركووك رێككه‌وتن
شاندێكى هاوبه‌ش سه‌ردانى پرده رووخاوه‌كه‌ى شاره‌دێى پردێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبه‌شدا شاندى هه‌رێمى كوردستان و شاندى حكومه‌تى عێراق، رايانگه‌ياند، هه‌ردوولا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى كه‌ركووك رێككه‌وتوون.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، شاندێكى هاوبه‌ش سه‌ردانى پرده رووخاوه‌كه‌ى شاره‌دێى پردێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها خاڵێكى گومرك به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى له‌سه‌ر رێگه‌كه داده‌نرێت.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه ديوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراق له راگه‌يه‌ندراوێكدا رايگه‌ياند، به زووترين كات ده‌ست به درووستكردنى پردێكى كاتى ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستى خێراكردنى هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى رێگه‌كه.
له دواى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه به هۆى رووخانى پردى سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان هه‌ولێر كه‌ركووك، رێگه‌كه له‌كار كه‌وتبوو.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسى رێگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركووك و دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌يه، دوێنێ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت.
پێش بە رێکەوتنی شاندی ھەرێم، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بە كوردستان24ـى راگەیاند، "شاندێکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی رێگەی نێوان هەولێر- کەرکووك، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە".
گوتیشی: "ئومێدەوارین بتوانین لەگەڵ لایەنی عێراقی لەسەر کردنەوەی ئەو رێگایە رێکبکەوین".
ئاماژەی بەوەشدا، "پرسە تهكنيكييهكانى کردنەوەی رێگاکە کۆتای‌یان هاتووە و لەبارەی پرسە ئەمنییەکانەوە لەگەڵ لایەنی عێراقی گفتوگۆ دەکەین".
ئ.ر