له كه‌ركووك به هۆى كێشه‌ى ئاو هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا و يه‌كێكى ديكه بريندار بوو
لەلایەن ژمارەیەک كه‌سه‌وه هێرشکراوه‌ته سەر دوو هاووڵاتى كورد كه ئامۆزاى يهكدين
K24 – كه‌ركووك:
لە گەڕەکی شانزەی ئاب له شارى كه‌ركووك به هۆى كێشه‌ى ئاو، هاووڵاتييه‌كى كورد گيانى له‌ده‌ستدا و يه‌كێكى ديكه بريندار بوو.
په‌يامنێرى كوردستان24، هێمن ده‌لۆ رايگه‌ياند، له‌و گەڕەکه کوردنشینە، كه له دوای ساڵی 2003 درووستکراوە و دانیشتوانەکەی لە هاووڵاتیانی گه‌ڕاوه‌ى كه‌ركووك پێكهاتوون، بە هۆی کێشەی ئاو، لەلایەن ژمارەیەک كه‌سه‌وه هێرشکراوه‌ته سەر دوو هاووڵاتى كورد كه ئامۆزاى يهكدين.
گوتيشى: محەممەد فازڵ و مەریوان شەهاب، به ده‌ستڕێژى چه‌كداره‌كان بريندار بوون و دواتر له رێگه‌ى گه‌ياندنى بۆ نه‌خۆشخانه محه‌ممه‌د فازڵ گيانى له‌ده‌ستداوه.
سیروان برای بريندارهكه و ئامۆزای محەممەدە به كوردستان24ى راگه‌ياند، چەند رۆژێکە ئاوی گەڕەکەکە نەهاتووە، تانکەرێک ئاو هات و ئەو عەرەبانە کە لەنزیک ئەو گەڕەکەن دەستیان بەسەر تەنکەرە ئاوەکەدا گرت.
سيروان گوتيشى: براکەم و ئامۆزاکەشم داوایانکردبوو ئەگەر ئاوەکە زیادبوو، ئەوا بەشی ئەوانیشی لێبدەن، بەڵام ئەوان بەشێوازێکی ناشيرین هێرشیانکردووهتە سەریان و دوای درووستبوونی دەمەقاڵێ له‌گه‌ڵ هاووڵاتييه‌كى به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب، ئه‌و هاووڵاتييه، تەلەفۆن بۆ خزم و کەسووکاری دەکات و دواتر به چه‌ك دهستڕێژيان لێده‌كرێت و هه‌ردووكيان بريندار ده‌بن.
له‌و باره‌يه‌وه كوردستان24، په‌يوه‌ندى به پۆليسه‌وه كرد و سه‌رچاوه‌يه‌ك له پۆليسى كه‌ركووك رايگه‌ياند، دووان له ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگيركراوون و لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستيپێكردووه.
ئ.ر