دوو رفێندراوی دیكه‌ی ده‌ست چه‌دارانی داعش رزگاركران
له سووریا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوان رایگه‌یاند، دوای هه‌وڵ و ماندوبوونێكی زۆری سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی نووسینگه‌كه‌یان و هاوكارانیان، وێڕای بوونی كۆسپ و ته‌حه‌دیاتی گه‌وره، دواجار توانییان دوو رفێندراوی دیكه‌ی ده‌ست چه‌كدارانی داعش له یه‌كێك له شاره‌كانی سووریا رزگار بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه حوسێن كۆرۆ قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رفێندراوان له پارێزگای دهۆك رزگاركردنی دوو گه‌نج كه كوڕێك و كچێكن به ناوه‌كانی "د،خ" و "ع،ق" راگه‌یاند، كه هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 18 ساڵه و خه‌ڵكی قه‌سه‌به‌ی ته‌ل به‌ناتی سه‌ر به قه‌زای شنگالن و ئێستا به‌سه‌لامه‌تی گه‌یه‌ندراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رفێندراوان له پارێزگای دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه‌یان له ساڵی 2014ـه‌وه تا ئێستا تاونیویانه زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و رفێندراوه ئێزیدیانه رزگار بكه‌ن، كه به‌بێ هیچ تۆمه‌تێك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه رفێندرابوون و هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به‌رده‌وامن".
قائیدی گوتی، "ئێمه له سه‌روبه‌ندی چواره‌م ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كانی شنگالین و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، بتوانین له‌ڕێگه‌ی كه‌س و لایه‌نی نێوه‌ندگیره‌وه خه‌نده بخه‌ینه‌وه سه‌ر لێوی كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته، و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كه پێشكه‌ش به خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ئه‌و ناوچانه ده‌كات، جێگای شانازیمانه و به‌ڵێنیش به كه‌س و كاری هه‌موو ئه‌و رفێندراوانه ده‌ده‌ین كه هێشتا له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ماون، سه‌رجه‌م رفێندراوان رزگار ده‌كه‌ین".
H.B