سەفین دزەیی: دابەشكردنی مووچە بە خشتەیەكی رێكخراو بەردەوامە
"لە مانگی ئایارەوە 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشكراوە"
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیران بە کوردستان24ی راگەیاند، وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە خشتەیەكی رێکخراو بەردەوامە.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، گوتیشی: "لە مانگی ئاداری رابردووەوە، تاوەکو ئێستا بە خشتەیەكی رێكخراو 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشکراوە".
ئاماژەی بەوەشدا: "بەپێی داھاتی ناوخۆ و ئەو پارەیەی لە بەغدا دێتە ھەرێمی كوردستان وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە رێكخستنی خشتەی خۆی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران".
لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران كە بڕیارە لە سەرەتایی لە مانگی داھاتوودا دەست پێبكرێتەوە، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: "به‌گوێره‌ی پلانی وه‌زاره‌ت له 5ی مانگی داهاتووش ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت".
روونیشیكردەوە: "لیستی یەكەمی مووچه چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له‌خۆده‌گرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ناویان له لیستی یه‌كه‌مدا هاتووه به‌و داهاته دابه‌ش ده‌كرێت كه وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێم له رێگه‌ی فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كات، كه بڕه‌كه‌ی بریتییه له 378 ملیار دینار".
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاشكرای كرد: "لیستی یەكەمی مووچە هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه، په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، ته‌ندروستی، مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و چه‌ند ده‌سته و وه‌زاره‌تێكی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی ناویان له لیستی یه‌كه‌مدا نه‌هاتووه، مووچه‌كانیان له‌و 317 ملیار دیناره ده‌درێت، كه مانگانه حكوومه‌تی به‌غدا وه‌ك پشكی هه‌رێم له‌داهاتی عێراق خه‌رج ده‌كات".
ھ.م