پلەی گەرما دادەبەزێت

كەشوھەوای كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 41 و لە سلێمانی 40 و لە دھۆك 39 و لە كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی دەكات سبەی پلەی گەرما لە كوردستان زیاتر دابەزێت و لە ھەولێر بەرزترین پلە 40 و لە سلێمانی 39 و لە دھۆك 38 و لە كەركووك 42 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی