لە سلێمانی 18 تۆمەتبار دەستگیر كران
چەندین ئۆتۆمبێلیان دزیووە
K24 - سلێمانی
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ماوەی 12 رۆژدا 18 كەس لەسەر دزی لەو شارە دەستگیركراون و ژمارەیەك لە تۆمەتبارەكان ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلیان دزیووە، یەكێكیشیان تەنھا جلی گرانبەھای ئافرەتانی دزیووە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نهقیب سهركهوت ئهحمهد، بهڕێوهبهری بهشی راگهیاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: "لە 17/7/2018 تا دوێنێ كە دەكاتە 29 مانگ، پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان لە سلێمانی 18 تۆمەتباری دەستگیركردووە، یەكێك لە تۆمەتبارەكان ھەستاوە بە دزینی ئۆتۆمبێلی باوكی و دانی بەتاوانەكەدا ناوە، یەكێكی دیكە لە تاوانبارەكان، چووەتە ماڵان و جلی گرانبەھای ژنانی دزیووە".
گوتیشی: "ماوەیەك لە گەڕەكی بەكرەجۆ دزینی ماتۆڕسكیل ببوو بە دیاردە، بەھاوكاری ھێزەكانی ئاسایش توانرا 5 تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستییش بەسەر كەلوپەلەكانیاندا گیراوە".
راشیگەیاند: "هەر لەو ماوەیەدا پۆلیس 39 فەرمانی دەستگیر کردنی جێبەجێکردووە".
ئەوەشی خستەروو، چەندین كەسی دیكەیان لەسەر دزینی كەلوپەلی جۆراوجۆر دەستگیركردووە.
ھ.م
فۆتۆ: ئیبراھیم فەتاح

.jpg)








