نێچیرڤان بارزانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان باس له دۆخی سیاسی گشتی وڵات و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند كراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لێكنزیكبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌یه و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق به پێویست زانراوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
ا. م