مەکگۆرك پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عه‌بادی ده‌كات
"ئەو ھەماھەنگیانە گرنگن بۆ تێکشاندنی یەکجاری داعش و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان"
K24 - ھەولێر
برێت مەکگۆرك، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی دژی داعش پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.
مەکگۆرك لە تویتێکدا نووسیویەتی: "پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەکەم بۆ بەھێزکردنی ھەماھەنگیەکان لە بواری ئاسایش و ئابووریدا لە چواچێوەی دەستووری عێراق".
مەکگۆرك کوردستان24ی وه‌ك سەرچاوە بەکارھێناوە و دەڵێ: "ئەو ھەماھەنگیانە گرنگن بۆ تێکشاندنی یەکجاری داعش و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و پێداویستیەکانی خەڵکی عێراق".
ئەو گوتانەی مەكگۆرك دوای ئەوە ھات، كە دوێنێ نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی، له به‌غدا كۆبوونه‌وه. به گوێره‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان باس له دۆخی سیاسی گشتی وڵات و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند كراوه. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لێكنزیكبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌یه و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق به پێویست زانراوه.
ھ.م
