لە سلێمانی دوو كەس برینداركران
ھێشتا تۆمەتبارەكان دەستگیر نەكراون
K24 - سلێمانی
لەدوو رووداوی تەقەكردندا لە شاری سلێمانی دوو هاووڵاتی بریندار بوون و مەفرەزەكانی پۆلیس لە ھەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لەدوو رووداوی تەقەكردندا لەهەردوو گەڕەكی خەبات و ئازادی شاری سلێمانی دوو هاووڵاتی بریندار بوون".
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیس ھاتووە: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و تیمەكانی بەڵگەی تاوان بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "سەرجەم مەفرەزەكانی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی بەردەوام لەگەڕان و بەدواداچوونن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تەقەكە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".
ھ.م