لە سلێمانی دوو كەس برینداركران

ھێشتا تۆمەتبارەكان دەستگیر نەكراون

K24 - سلێمانی

لەدوو رووداوی تەقەكردندا لە شاری سلێمانی دوو هاووڵاتی بریندار بوون و مەفرەزەكانی پۆلیس لە ھەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لەدوو رووداوی تەقەكردندا لەهەردوو گەڕەكی خەبات و ئازادی شاری سلێمانی دوو هاووڵاتی بریندار بوون".

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیس ھاتووە: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و تیمەكانی بەڵگەی تاوان بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "سەرجەم مەفرەزەكانی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی بەردەوام لەگەڕان و بەدواداچوونن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تەقەكە،  پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".

ھ.م