نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی راپۆرتێكی میدیاكانی لاهوور جه‌نگی به‌درۆده‌خاته‌وه
"مه‌سروو بارزانی دوور و نزیک په‌یوه‌ندی به هیچ پاڵاوگه‌یه‌که‌وه نییه"
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی راپۆرتێكی هه‌فته‌نامه‌ی (ژیان و سایتی میلله‌ت)ـی لاهور جه‌نگی، به چه‌واشه‌كارانه ناوده‌بات كه تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو "پاڵاوگه‌کانی دهۆک داناخرێن چونکه سه‌ر به مه‌سرور بارزانی"ـن.
له وه‌ڵامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی دا هاتووه " خه‌ڵکی دهۆکی خۆڕاگر و رای گشتی کوردستان ده‌زانن مه‌سروور بارزانی دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به هیچ پاڵاوگه‌یه‌وه نییه نه له دهۆك و نه له هیچ ناوچه و شوێنێكی دیكه و ئه‌و راپۆرته‌ش ته‌نها زاده‌ی بیرکردنه‌وه و خه‌یاڵه‌کانی لاهور جه‌نگییه که خۆی به‌ناوبانگه بۆ درۆ و ساخته‌کاریی و ته‌زویر!".
نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی ده‌ڵێت: "هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، به‌ڕێز راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، فاکته‌رێکی به‌هێزی چه‌سپاندن و سه‌روه‌ری یاسایه، له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامه بۆ رێگرتن له کاره نایاساییه‌کانی ساخته‌کاران".
ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی
وه‌ڵامێک له نوسینگه‌ی (مه‌سرور بارزانی)یه‌وه
هه‌فته‌نامه‌ی (ژیان و سایتی میلله‌ت)ی لاهور جه‌نگی، له راپۆرتێکی چه‌واشه‌کارانه‌دا بڵاویکردۆته‌وه که "پاڵاوگه‌کانی دهۆک داناخرێن چونکه سه‌ر به مه‌سرور بارزانی"ن.
خه‌ڵکی دهۆکی خۆڕاگر و رای گشتی کوردستان ده‌زانن، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، دوور و نزیک په‌یوه‌ندی به هیچ پاڵاوگه‌یه‌که‌وه نییه، نه له دهۆک و نه له هیچ ناوچه و شوێنێکی دیکه، ئه‌م راپۆرته‌ش ته‌نها زاده‌ی بیرکردنه‌وه و خه‌یاڵه‌کانی لاهور جه‌نگیه که خۆی به‌ناوبانگه بۆ درۆ و ساخته‌کاری و ته‌زویر!
هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، به‌ڕێز راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، فاکته‌رێکی به‌هێزی چه‌سپاندن و سه‌روه‌ری یاسایه، له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامه بۆ رێگرتن له کاره نایاساییه‌کانی ساخته‌کاران.
نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی
31/7/2018