سەرۆك بارزانی رێز لە هەڵوێستی مرۆڤانە و ئازایانەی مەلیكە مەزان دەگرێت
مەلیكە مەزان: شەرەفێکی گەورەیە لەگەڵ سەرکردەیەکی گەورەی خەباتی رزگاریخوازی گەلان و سەرۆکێك کە لەپێناو مرۆڤایەتیدا سەرکردایەتیی شەڕی دژی تیرۆریستانی کردووە دانیشتووم
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 31/7/2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە نووسەر و شاعیری ئەمازیغی و دۆستی گەلی کوردستان خاتوو مەلیکە مەزان كرد.
لەو دیدارەدا خاتوو مەزان خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و گوتی، ئەوە بۆ من شەرەفێکی گەورەیە لەگەڵ سەرکردەیەکی گەورەی خەباتی رزگاریخوازی گەلان و سەرۆکێك کە لەپێناو مرۆڤایەتیدا سەرکردایەتیی شەڕی دژی تیرۆریستانی کردووە دانیشتووم و پێزانینی بۆ رۆڵ و قارەمانێتی پێشمەرگەی کوردستان و خۆڕاگریی گەلی کوردستان هەبوو و وەك نموونەیەکی زیندووی ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی پێناسەی کوردستانی کرد.
سەرۆك بارزانی، وێڕای بەخێرهێنان، رێز و پێزانینی بۆ هەڵوێستە مرۆڤانە و ئازایەنە و دۆستانەکانی خاتوو مەزان پێشان دا و بۆ ئەو نووسین و دەربڕینانەی وەك بەرگریی لە گەلی کوردستان خستوویەتییەڕوو، سوپاسی كرد.

