کونسوڵی نوێی ئەمەریکا: چاکسازی هاوپەیمانان پێشمەرگە دەکاتە هێزێکی بەتواناتر
کوردستان24 پڕۆفایلی سەر کونسوڵەنوێکەی ئەمەریکا دەخاتەڕوو
K24- هه‌ولێر:
نزیکەی دوو هەفتەیە، ستیڤن فەیگن، سەرکونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر، دەستبەکاربووە و لەم راپۆرتەدا، کوردستان24 پرۆفایلی ستیڤن فەیگن دەخاتەڕوو.
ستیڤن فەیگن، سەر کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەلێر، ئەندامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایە بۆ خزمەتی باڵای دەرەکی. پێشتر بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئێران بووە. هەروەها ئەو سەر کونسوڵە، یاریدەدەری جێگری سکرتێری گشتی و دواتر بەڕێوەبەری نووسینگەی مەکتەبی وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری باشوور و ناوەڕاستی ئاسیا بووە.
وەک ئەندامێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە شارەکانی بەغداد، برۆکسڵ، ئیسلام ئاباد، ئەستانە، مۆستار، مینسک، تەبلیس و قاهیرە خزمەتی کردووە.
فەیگن لە شاری نیویۆرک لە دایکبووە و زمانەکانی رووسی، جۆرجی و سێربۆ- کرواتی دەزانێت. لە زانکۆکانی ویلیامز کۆلێج و مەشیگن بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری بەدەستهێناوە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی سایتی ئەلمۆنیتەر، گۆڕینی کین گرۆس، سەر کونسڵی پێشووی ئەمەریکا لە هەولێر، بە فەیگن، هەوڵێکی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران لە عێراق نیشان دەدات، هەروەها هەوڵێکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکایە بۆ باشتر جێبەجێکردنی سزا ئابووریەکانی سەر ئێران.
ئەمڕۆ سێشەممە لە مەراسیمی بەخشینی بڕوانامە بە 100 پێشمەرگەی کوردستان لە لایەن هێزە هاوپەیمانەکان کە بەریتانیا سەرۆکایەتییان دەکات. ستیڤن فه‌یگن قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24دا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی چاكسازیی هاوپه‌یمانان له‌نێو هێزی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند:" ئه‌و به‌رنامه‌ی ریفۆرمه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه و پێویستیشه هێزی پێشمه‌رگه یه‌كگرتوو بێت تاوه‌كو ببێته هێزێكی به‌تواناتر".
فەیگن راشیگەیاند: "ده‌مه‌وێت ئه‌وه رابگه‌یه‌نم كه ئه‌م پڕۆسه‌یه، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه به ته‌واوه‌تی پشتگیریی ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت بڵێم كه ئه‌و پڕۆسه‌یه كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت، چونكه به‌رنامه‌كه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌یه. ئێمه پێمانوایه كه گرنگه هێزی پێشمه‌رگه یه‌كگرتوو بێت و ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش وا ده‌كات كه پێشمه‌رگه ببێته هێزێكی به‌تواناتر".
H.J