تەقینەوەیەك لە كەركووك روویدا

ھاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا

K24 - كەركووك

شەوی رابردوو تەیقنەوەیەك لە گەڕەكی واستی شاری كەركووك روویدا، بەوھۆیەوە ھاووڵاتییەك گیانی لە دەستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو تەقینەوەیەك لە رێی بۆمبێكی چێندراو، لە گەڕەكی واستی ناوەڕاستی شاری كەركووك روویدا".

لەبارەی زیانە گیانییەكان پۆلیسی كەركووك رایگەیاندووە، ھاووڵاتییەك گیانی لەدەستداوە و دووی دیكەش بریندار بوونە.

راشیگەیاند، تا ئێستا نازاندرێت ئەو بۆمبە لەلایەن كێ داندراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

دوای 16 ئۆكتۆبەری 2017 بارودۆخی ئەمنی كەركووك ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینیووە و چەندین جارە تەقینەوەی لە شارەكە و دەروروبەری روودەدەن و چەكدارانی داعشیش چەندین ھێرشیان لە ناوچەكە ئەنجامداوە.

ھ.م