بەغدا پۆستێكی كورد دەداتە توركمانەكان

دادگای فیدراڵی عێراق رۆژی دەرچوونی بڕیارەكە ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

شەلال عەبدول، بە فەرمی لە پۆستی قایمقامی خورماتوو دوورخرایەوە و توركمانێكی شیعە لە شوێنەكەی داندرا.

لە راگەیاندراوێكدا دادگای فیدراڵی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە، رۆژی 30/7/201 به‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق و به‌ ئیمزای پارێزگاری سه‌لاحه‌دین، شه‌لال عه‌بدول ئه‌حمه‌د، كه‌ كورده‌ له‌ پۆستی قایمقامی خورماتوو دوور خرایه‌وه‌. له‌بری ئه‌و حه‌سه‌ن زه‌ینه‌لعابدین كه‌ توركمانی شیعه‌یه‌ بووه‌ته‌ قایمقامی نوێی قه‌زاكه‌.

پێشتر شەلال عەبدول بە كوردستان24 راگەیاندبوو، كە ھەڕەشە لەسەر ژیانی ھەیە و ناتوانێت بگەڕێتەوە خورماتوو. ئاماژەی بەوەدا كە ھێزە میلیشیاكانی حەشدی لە خورماتوو بوونەتە جێگرەوەی دامەزراوە فەرمیی و یاساییەكان.

دوای رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر، حكوومەتی عێراق زۆرینەی پۆستەكانی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی لە كورد سەندەوە و پۆستەكان بە عەرەب و توركمانەكان پڕكراونەتەوە.

ھ.م

شەلال عەبدول، قایمقامی پێشووی خورماتوو
شەلال عەبدول، قایمقامی پێشووی خورماتوو