زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی 3 رۆژ بێ ئاو دەبن
"بێ ئاوی قەزاو ناحییەكانیش دەگرێتەوە"
K24 - سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەھۆی شكانی بۆری لە ھێڵی 2ی ئاوی دوكان- سلێمانی، ماوەی سێ رۆژ زۆربەی گەڕەكەكانی ناو شاری سلێمانی و قەزاو ناحییەكانی بێ ئاو دەبن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دانیشتووانی سنووری ئەو پارێزگایە ئاگادار دەكاتەوە: "بەهۆی شکاوی لەهێڵی 2ی ئاوی دوکان- سلێمانی نزیک فەرماندەیی، بۆ ماوەی 3 ڕۆژ زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی ناوچەی قڕگە و قەزاوناحییەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە و بازیان و ئەڵلایی پیرەمەگرون ئاویان نابێت".
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی راشیدەگەیەنێت: "تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە هەوڵدان بەزووترین کات بۆریەکە چاك بکرێتەوە".
ئەمە لەكاتێكدایە لە سەرەتای وەرزی ھاوینی ئەمساڵەوە، بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی رووبەڕووی گرفتی كەم ئاوی بوونەتەوە و ھەندێكیان رۆژانە بە تەنكەر ئاو دەكڕن.
ھ.م