پۆلیسی سلێمانی: هاووڵاتییه‌ك به‌فیشه‌ك كوژرا
دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی دوو تۆمه‌تبار له گوندێكی نزیك ناحیه‌ی بازیان، كه‌سێك كوژراو دواتر هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه خۆیان راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان كرد و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر به‌ندكراون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیس، كه له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆیان له تۆڕی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو 31ی ته‌ممووزی 2018، باوكێك و سێ له‌كوڕه‌كانی و خێزانه‌كانیان، به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران چوونه‌ته یه‌كێك له گونده‌كانی نزیك بازیان، دواتر دوو ئۆتۆمبێل لهنزیكیانهوه و وه‌ستاون و دوو كه‌سی تێدا بووه‌و ته‌قه‌یان كردووه، له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك به‌ناوی (هـ. ق) ته‌مه‌ن 34 ساڵ بریندار ده‌بێت، تا گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (هـ. ئـ. ق)و (هـ. ج) خۆیان راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان كرد و له ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی به‌ندن‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر هه‌ردو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، تۆمه‌تبار (هـ. ئـ. ق) له‌وته‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری دووه‌م له‌و سنووره بوون و چه‌قه‌ڵیان دیوه، بۆیه ته‌قه‌یان كردووه.
له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ده‌وامن.
ا. م