سهرۆك بارزانی: پێویستە پرۆسەی سیاسی عێراق لەسەر بنەمای شەراكەت و تەوافوق و هاوسەنگی بونیادبندرێتەوە
مهكگۆرك: شانازی به شهراكهت و ههمانگی پێشمهرگه دهكهین له شهڕی تیرۆردا
K24 - ههولێر:
سەرۆك مهسعوود بارزانی رایگهیاند: "پێویستە پڕۆسەی سیاسی عێراق لەسەر هەرسێ بنەمای شەراكەت و تەوافوق و هاوسەنگی بە هەموو وردەكارییەكانییەوە بونیاد بندرێتەوە و میكانیزم و سەقفی زەمەنیش بۆ جێبەجێكردنی ئەو سێ پڕەنسیپە دابنرێت بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتەكان هەست بەوە بكەن كە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا شەریكن و هەر لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپەیشدا حكوومەت پێكبهێنرێت".
سهرۆك بارزانی ئهو قسانهی له میانی دیدارێكدا كردووه كه ئهمڕۆ چوارشەممە 1/8/2018 لەگهڵ برێت مەكگورك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش و ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی نوێی ئهمریكا له ههرێمی كوردستان و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران ئهنجامیداوه.
له دیدارهكهدا بارودۆخی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردن و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆی لهبارهوه كراوه و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش جەختیکردەوە کە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان گرینگ و یەکلاییکەرەوەیە و ئەو سێ بنەمایەی سهرۆك بارزانی ئاماژهی بۆكردوون ڕێگەی دروست و گونجاون و پشتیوانیی لێ دەکەن".
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش گوتوویهتی: "ئێمە شانازیی بەو شەراکەت و هەماهەنگییەوە دەکەین کە لەگەڵ پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا هەمانە و بەردەوامیش دەبێت و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی لە هاوکێشە سیاسییەکان و شەڕی تێکشكاندنی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا بەرز نرخاندووه و بە ڕۆڵێکی گرینگ و یەکلاکەرەوە وەسفی كردووه".
مهكگۆرك بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکانەوە جارێکی دیكه پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال دەربڕی، هەروەها هاوخەمیی خۆیشی بۆ خانەوادەی شەهیدانی ئەم دواییەی شەڕ لە دژی تیرۆریستانی داعش و کارمەنده شەهیدهكهی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی هەڵکوتانەسەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، دەربڕیوه.
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاندووه: "جەنابتان هەمیشە جەختتان دەکردەوە بە شکانی داعش شەڕی تیرۆر تەواو نابێت، ئێستا ئێمە دەبینین شەڕی تیرۆر چووەتە قۆناخێکی تازەوە و شێوەی دیکە وەردەگرێت".
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا مهكگۆرك گوتوویهتی، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێ لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی كوردستان و دروستکردنی باڵەخانەی کونسوڵگەریی ئەمەریکای لە هەولێر بە تەلارێک بۆ داهاتوویەکی درێژی هاوکاری وەسف کرد و ئەوەیشی خستەڕوو كە دەرفەتی زۆر بۆ كاری هاوبەش هەیە لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و متمانەی زیاتر تێدەکۆشن.
