له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و شاندی ئه‌مه‌ریكی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه كرایه‌وه
شاندی ئه‌مه‌ریكی: ئاماده‌ین بۆ به‌رده‌وامیدان به هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه
K24- هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان نێچیرڤان بارزانی, سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕال شون جێنكینس، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه كرایه‌وه.
له دیدارێكدا شاندی ئه‌مه‌ریكی سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد، بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی كه پێشكه‌شیان كردوون و ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه‌یان بۆ له‌ناوبردنی مه‌ترسیی تیرۆر به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها به پێویستیان زانی به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا به پاڵپشتیی هاوپه‌یمانان هه‌بێت، ئاماده‌ییی خۆشیان بۆ به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانیان له‌باره‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نیشاندا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه كرد، هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكاریانه‌ی خواست، به‌تایبه‌تی له بواری چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، كه ده‌بێته هۆكار بۆ كاریگهرتربوونى هێزى پێشمه‌رگه. دووپاتیشی كرده‌وه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به پاڵپشتی هاوپه‌یمانان، ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌كی توندوتیژی له ناوچه‌كه ده‌گرێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیی عێراقه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
H.B