پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 41 و لە سلێمانی و دھۆك 40 و لە كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان زیاتر بەرزببێتەوە و لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 و لە سلێمانی و دھۆك 41 و لە كەركووكیش 43 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی