پلەی گەرما دادەبەزێت

كەشوھەوای كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ پلەی گەرما لە ھەندێك ناوچەی كوردستان دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاژمێری داھاتوو خستەڕوو، بە گوێرەی پێشبینیەكان، پلەی گەرما لە ھەولێر وەك دوێنێ دەبێت، بەڵام لە پارێزگاكانی دیكە دادەبەزێت، وەك كەشناسی پێشبینی كردووە، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 40 و لە سلێمانی و دھۆك 38 و لە كەركووك 42 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی یەكشەممە پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان بەرزببێتەوە، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 41 و لە سلێمانی و دھۆك 39 و لە كەركووك 43 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی