لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

دەست بەسەر چەك و ئۆتۆمبێلەكەی داگیرا

K24 - سلێمانی

شەوی رابردوو لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و چەكەكەشیدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لەدرێژەی ئەو هەڵمەتەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی راستەوخۆی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێی هەستاوە بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووەو تا ئێستا دەستگیر نەكراون، شەوی 3/8/2018، بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە".

پۆلیسی سلێمانی روونیكردەوە: "تۆمەتبار ( س ، ح ، ڕ ) لەدایكبووی 1974 ،دانیشتووی گوندی كانی شایای سەر بەناحیەی بازیانە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە و بەپێی ماددەی 21 ی چەك دەستگیركرا و دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەكێكدا".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: "تۆمەتبار فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە لە هەردوو بنكەی پۆلیسی راپەڕین بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی و بنكەی پۆلیسی عەربەت بەپێی ماددەی 440 لەیاسای سزادانی عێراقی".

ھ.م