سلێمانی بۆ كردنەوەی ئاسمانی توركیا روو دەكاتە بەغدا

شاندێكی پارێزگای سلێمانی سەردانی بەغدا دەكات

K24 - سلێمانی

شاندێكی پارێزگای سلێمانی بۆ كردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی و توركیا، سەردانی بەغدا دەكات.

ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی پارێزگاكە سەردانی بەغدا دەكات، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی و كردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فرۆكەخانەی سلێمانی و فرۆكەخانەكانی توركیا.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و توركیا كۆدەبنەوە، بۆ تاوتوێكردنی گەشتەكان.

دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، توركیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ھەرێمی كوردستان وەستاند، بەڵام دوای ماوەیەك، گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی ھەولێر دەستپێكردەوە، بەڵام بە بیانووی ئەوەی ھەریەك لە یەكێتی و گۆڕان ھاوكاری پەكەكە دەكەن، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێنەكردەوە.

ھ.م