پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 42 و لە سلێمانی و دھۆك 40 و لە كەركووك 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پلەی گەرما زیاتر بەرزببێتەوە و لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 43 و لە سلێمانی و دھۆك 41 و لە كەركووك 44 پلە دەبێت.
