وه‌ته‌نی سعوودی بۆ سه‌رۆك بارزانی: زانیارییه‌كه‌مان بێ بنه‌مایه و زۆر داوای لێبووردن ده‌كه‌ین
"ئه‌و راپۆرته‌ی له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرایه‌وه بێ به‌ڵگه و بنه‌مایه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعوودی داوای لێبووردن له سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ده‌كات كه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی چه‌ند سه‌ركرده و سیاسییه‌كی عێراقی ناوی سه‌رۆك بارزانی هێنابوو.
وه‌ته‌نی سعوودی زۆر داوای لێبووردنی كردووه‌و نوسیوویه‌تی: "ئه‌و راپۆرته‌ی پشتیان پێبه‌ستووه له دوو لایه‌نی ده‌ره‌كییه‌وه ده‌ركراوه‌و ناوی سه‌رۆك و به‌رپرسه سیاسییه‌كانی عێراقی تیدا بووه‌و ناوی سه‌رۆك بارزانی تێكراوه.
ئه‌لوه‌ته‌نی سعوودی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته داوای لیبووردنی كردووه و نوسیوویه‌تی: "ئیمه پشتمان به‌و سه‌رچاوه ده‌ره‌كیانه به‌ستووه كه زۆر هه‌ژارن له سه‌لماندن و بێ به‌ڵگه‌ن و له‌وانه‌یه پاڵنه‌ری دیكه‌یان له پشته‌وه بێت. هه‌ر بۆیه له روانگه‌ی پیشه‌ییبوونمانه‌وه رۆژنامه‌كه‌مان زۆر داوای لێبوردن له ده‌وڵه‌تمه‌دار به‌ڕێز مه‌سعوود مسته‌فا بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه به دڵنیاییه‌وه به‌بێ مه‌به‌ست كراوه و لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌كه‌یشی ده‌كه‌ین".
پێشتر رۆژنامه‌ى وه‌ته‌نی سعوودی راپۆرته هه‌واڵێكی له‌باره‌ی سه‌رمایه‌ی چه‌ند سه‌ركرده و سیاسه‌توانێكی عێراقی بڵاوكردبووه‌وه‌و له نێویشیاندا ناوی سه‌رۆك بارزانی هێنابوو. به‌ڵام هه‌ر خۆی داوای لێبووردنی كردووه‌و زانیارییه‌كانی به بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه ناوبردووه.
له راپۆرته‌كه‌ی وه‌ته‌نی سعوودییه‌دا ئاماژه به‌وه‌كرابوو كه "ده‌زگای چاودێریی نیوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ند به جووڵه‌ی دراو و گواستنه‌وه‌ی، لیستی ژماره‌یه‌ك سیاسییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و به‌رپرسانی عێراقی ئاشكرا كردووه كه خاوه‌نی سه‌روه‌تێكی زۆرن و به‌و هۆیه‌وه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لانی عێراق.
له لیسته‌كه‌دا ناوی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌یه كه خاوه‌نی 50 ملیار دۆلاره و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیی دارایی له عێراق گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 200 ملیار دۆلار و جگه له پاره‌ی كاش، دراون به خانووبه‌ره و باڵه‌خانه و وه‌به‌رهێنانی جۆراوجۆر له وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی.