ھەفتەیەك له ههرێمی كوردستان پشووه
پشووی جەژنی قوربان راگەیاندرا
K24 - ھەولێر
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربان ھەفتەیەكی وەك پشووی فەرمی لە دامودەزگا حكوومییەكان راگەیاند.
سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: "بە بۆنەوەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی یەكڕیزی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان".
لە راگەیەندراوەكەی وتەبێژی حكوومەتی ھەرێم ھاتووە: "بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی خەڵكی كوردستان رادەگەیەنین پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز لە رۆژی یەك شەممە 2018/8/19 دەست پێدەكات و تا رۆژی شەممە 2018/8/25 بەردەوام دەبێت و رۆژی یەك شەممە 2018/8/26 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە".
ھ.م