له سنووری مه‌خموور داعش هێرشی كرده سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان
هه‌ردوولا زیانیان پێ گه‌یشتووه
K24- هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش له گوندی عه‌لیره‌ش له نزیك مه‌خموور، هێرشی سه‌ر هێزێكی پۆلیسی فیدراڵ كرد و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا زیانی گیانی به هه‌ردوو لا گه‌یشت.
له‌مباره‌یه‌وه كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی مه‌خمووری پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، "ئەمڕۆ لە گوندی عەلیەڕەشی نزیک شارۆچکەی مەخموور ھێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵ کەوتە بۆسەیەکی چەکدارانی تیرۆریستی داعش و دواتر شەڕێکی توند لە نێوان ھەردوولا ڕووی دا، کە تێیدا ھەردوولا زیانیان پێ گەیشت".
ئاشكراشیكرد، "شەڕەکە له‌كاتێكدا بووه کە ھێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵ لە قەزای مەخموورەوە بەرەو گوندەکانی ناحیەی قەراج له‌ڕێگه بوون، کاتێک گەیشتوونەتە گوندەکانی عەلیەڕەش و گەلیەڕەش چەکدارانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەریان و شەڕ و پێکدادانی توند له‌نێوانیان ڕوویداوە و زیانیشیان ھەبووە".
بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجامی شەڕی نێوان پۆلیسی عێراق و چەکدارانی داعش، ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون, به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان بكات.
کرمانج عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: "ئەو ناوچەیە پێگه‌یه‌كی داعشه و پێشتریش ھێلانەیان بووە، لەبەر ئەوەش ھەر ھێزێک بچێتە ئەو سنوورە چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بەرەنگاری دەبێتەوە و شەڕ ڕوو دەدات".
سەرچاوەیەکیش كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووه: "ئەو سنوورە کە لە دەیان گوند پێک ھاتووە، زیاتر لە ژێر دەسەڵاتی داعشدایە و ناوچەیەکی بەرفراوانە و دوای گرتنەوەی قەزای حەویجە، چه‌كدارانی ناوچه‌كانی نێوان مووسڵ و کەرکووک زیاتر لە بناری قەرەچۆخ و پێدەشتەکانی قەراج کۆ بوونەتەوە".
H.B