به‌ڤیدیۆ.. كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له كانی قرژاڵه ته‌قییه‌وه
كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له تۆبخانه‌ی كانی قرژاڵه گڕی گرت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیاریيه‌كانی كوردستان 24، كه‌مێك پێش ئێستا کۆگايه‌کی چەک و تەقەمەنی لە شاره‌دێی کانی قرژاڵە تەقیوەتەوە بە پێی زانیاريیەکان زيانى گيانى هه‌يه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاره‌دێی كانی قرژاڵه به وێبسایتی كوردستان 24ی راگه‌یاند، كۆگای تۆپخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌دێیه گڕی گرتووه، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی گڕه‌كه و بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان، تائێستا هۆكار و زیانه‌كانی ئه‌و رووداوه نه‌زانراوه.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێكرد، ئاگره‌كه هێشتا به‌رده‌وامه.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌مه چةندین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له شاره‌كانی كوردستان گڕده‌گرن و ده‌ته‌قنه‌وه، شاره‌زایانی پیشه‌سازی سه‌ربازیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كۆنترۆڵكردنی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌و كۆگایانه له‌ڕووی زانستییه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی شیاو نین.
H.B