پلەی گەرما دادەبەزێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتووی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ پلەی گەرما دادەبەزێ و لە ھەولێر و دھۆك بەرزترین پلەی گەرما 40 و لە سلێمانی 39 و لە كەركووك 42 پلە دەبێت.

كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی پلەكانی گەرما وەك ئەمڕۆ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 40 و لە سلێمانی 39 و لە دھۆك 40 و لە كەركووك 42 پلەی سیلیزی دەبێت.
