پارتى وه‌ڵامى قوباد تاڵه‌بانى ده‌داته‌وه
پارتى به هيچ شێوه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردن نييه
K24 – هه‌ولێر:
پارتى ديموكراتى كوردستان ره‌تيده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بێت و رايده‌گه‌يه‌نێت پارتى به هيچ شێوه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردن نييه.
له‌و باره‌يه‌وه گوته‌بێژى ره‌سمى پارتى ديموكراتى كوردستان، راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
رۆژی دووشەممە 6ی8ـی2018، لە مەراسیمی کردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە: "هەموو حیزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام کەس ناوێرێت ئەوە بدرکێنێت".
بەڕێز قوباد تاڵەبانی نەدەبوو ئەو مافە بەخۆی بدات بەناوی هەموو حزبەکانەوە قسە بکات، چونکە هەر حزبێک، هەر ڕا و هەڵوێستێکی هەبێت، لەڕێگەی دامودەزگای خۆیەوە ڕای دەگەیەنێت.
هەروەها لێرەوە بە ڕوونیی ڕای دەگەیەنین کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە.
گوتەبێژی فەرمیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
6ـی8ی2018