سزاكانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رز ده‌كاته‌وه
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رز بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌ناكاو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی سعوودیه دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی تاوێری ئه‌مه‌ریكا به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رز بووه‌وه.
له‌كاتێكدا بازاڕه‌كانی جیهان له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران كه یه‌كێكه له گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت، چاوه‌ڕێی راگه‌یاندنێكی واشنتۆن ده‌كه‌ن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گرێبه‌سته‌كانی كڕینی نه‌وتی خام له جیهان 2 سه‌نت به‌رز بووه‌وه و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 73.23 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
پیشبینیش ده‌كرێت دوای جێبه‌جێبوونی سزاكانی واشنتۆن له‌سه‌ر ئێران، كه بڕیاره سبه‌ی بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت.
H.B