گەریلاكانی پەكەكە لە برادۆست ھێرش دەكەنە سەر سوپای توركیا

توركیا تۆپباران و بۆردوومانی بۆسەر ناوچەكە دەستپێكرد

K24 - سۆران

تەیفور محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە سۆران رایگەیاند: "ئەمڕۆ گەریلاكانی پەكەكە لە دەڤەری برادۆست، هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سوپای توركیا له چیادیل و چیای کەوێت، تۆپخانە و فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاش تۆپباران و بۆردوومانیان بۆسەر ناوچەكە دەستپێكرد".

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، كە لە گوندنشینانی ناوچەكە دەستی كەوتووە: "ھێزەكانی پەكەكە بە چەكی بیكەیسی و ئارپیچی ھێرشیان كردووەتە سەر سوپای توركیا و ماوەی چوار كاتژمێر شەڕ لەنێوان ھەردوولادا بەردەوام بووە و زیانی گیانیش لە ھەردوولا ھەیە".

ھەر بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانیان بۆسەر ناوچەكانی گۆمه سۆر، گوێزەڕەش،شه کیو، ماڵه مەلا، لۆلان، بۆردوومان دەستپێكردووە.

ھ.م