یه‌كێتی لاوان كۆنگره‌ی "پێشمه‌رگه" ده‌به‌ستێت
به سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 7/8/2018 یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر به چاودێری و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.
له كۆنگره‌كه‌دا 260 ئه‌ندام له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان به‌شدارن و بڕیاره له كۆتاییدا سكرتێر و ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵبژێردرێت.
ناونانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به‌ناوی "پێشمه‌رگه" وه‌ك رێزنانه له خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه له پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان.
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ساڵی 1953 دامه‌زراوه‌و ئه‌مه هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی ئه‌و یه‌كێتییه‌یه و له رێگه‌ی كۆنگره‌وه سكرتێر و ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌بردن هه‌ڵده‌بژێرن.
ته‌یموور ته‌یموور عه‌بدال، سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له وتاری ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌مدا باسی له مێژووی 65 ساڵه‌ی یه‌كێتییه‌كه كرد و گووتی: "خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان له ئامانجه‌كانی یه‌كێتیه‌كه بووه‌و به‌شێك بووین له شۆڕش و به‌رنگاری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌لی كوردستان، دیموكراسییه‌ت وه‌ك رێڕه‌وێك بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی دادپه‌روه‌ر و پێشكه‌وتوو، ئازادی و چالاككردنی رۆڵی لاوان له كۆمه‌ڵگادا به ئامانجی گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندرووست و كاركردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی لاوان له رووی پیشه‌یی و هزر و ده‌روونی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌یان ناوه‌ند دامه‌زرێنراوه‌و چالاكی گه‌وره ئه‌نجامدراوون و كارمان له‌سه‌ر كردووه".