به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زياد ده‌كرێت
گەنەڵ ئینێرجی: رۆژانە نزیكه‌ی 33 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنین
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی رایگه‌ياند، لە ماوەی ساڵی داھاتوودا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتیيەكانی ھەرێمی كوردستان بەرزبكەنەوە.
كۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، 11 بیری نوێى نەوت لە 3 كێڵگەی نەوتی هه‌رێمى كوردستان كاری بەرھەمھێنانی نەوتيان تێدا ئه‌نجامده‌درێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، كۆمپانياكه پێشبینی دەكات لەماوەی ئەمساڵدا دەست بە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمه نەوتییهكانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
گەنەڵ ئینرێجی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا توانیویانە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بگەیەننە 32 ھەزارو 800 بەرمیل نەوتی رۆژانە و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش له ئارادايه، ساڵى داهاتوو ئه‌و ئاسته زياتر به‌رز بكرێته‌وه.