داعش گه‌ڕایه‌وه ده‌وروبه‌ری شنگال
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنوونێ: نابێت خه‌ڵكی شنگال متمانه به هێزه عێراقییه‌كان بكات
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی كورد ئاماژه به مه‌ترسییه‌كانی بوونی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی به‌عاج و جه‌زیره ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌و جموجووڵه‌ی چه‌كداران مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه درووست كردووه، به‌تایبه‌ت سنووری قه‌زای شنگال.
به‌گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌كی نوێ، سنووری نێوان عێراق و سووریا بووه‌ته ده‌روازه‌یه‌كی له‌بار بۆ هامشۆی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه، چاودێرانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، چه‌كداران له‌و ناوچانه ده‌ستیان داوه‌ته كڕین و فرۆشتنی چه‌ك و نه‌وت و كاڵاكانی دیكه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه نایف سه‌یدۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنوونێ له لێدوانێكدا دووپاتیكرده‌وه، داعش له هه‌ردوو ناوچه‌ی به‌عاج و جه‌زیره ده‌ستیان به جووڵه كردۆته‌وه و له رووی جوگرافیاوه دوو ناوچه‌ی نزیكی شنگالن و مه‌ترسییان بۆ سه‌ر سنووری ئه‌و قه‌زایه هه‌یه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆرێك له‌و خێزانانه‌ی شنگال كه گه‌ڕابوونه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، دوای هه‌ستكردنیان به بوونی داعش له‌و دوو ناوچانه، دووباره له ترسی دۆخه‌كه شاره‌كه‌یان جێهێشتووه.
سه‌یدۆ گوتیشی، داعش له ناوچه‌كه ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كردۆته‌وه و پێویسته ئێزیدییه‌كان زۆر ئاگاداری خۆیان بن و نابێت متمانه به‌و هێزه ئه‌منییانه بكه‌ن كه له ناوچه‌كه‌ن، چونكه رۆژێك له‌وێن و رۆژی دواتر جێی ده‌هێڵن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كۆنترۆڵ كراون.
H.B