پارتى و يه‌كێتى سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى ره‌شنووسى پرۆژه‌يه‌كى هاوبه‌شن
به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لايه‌نه براوه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سه‌رقاڵى داڕشتنى ره‌شنووسى پڕۆژه‌يه‌كى هاوبه‌شن به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لايه‌نه براوه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق.
رۆژى 12ى ئايارى رابردوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تا ئێستا ئه‌نجامى ره‌سمى پرۆسه‌كه له لايه‌ن كۆميسيۆنه‌وه رانه‌گه‌يه‌ندراوه.
له‌و باره‌يه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێـتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه، كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له ئاماده‌كردنی ره‌شنووسێكی هاوبه‌شی نیشتمانی كراوه‌ته‌وه، كه تێیدا داكۆكیكردن و به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی كوردستان له پێشینه‌ی به‌شداریكردنیان بێت له حكومه‌تی داهاتووی عێراق.
هه‌روه‌ها هاتووه، هاوكات هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پره‌نسیپه‌كانی شه‌راكه‌ت و ته‌وافووق و ته‌وازن بنه‌مای پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق بێت.
له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشدا جگه له پارتى و يه‌كێتى لايه‌نه‌كانى ديكه ئاماده نيين، به‌يه‌كه‌وه بچنه به‌غدا و دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه براوه‌كان بكه‌ن بۆ تاوتوێكردنى پرسى به‌شدارى كورد له كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌تى عێراقدا.
پارتى و يه‌كێتى جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به پێويستى ده‌زانن وتوێژ له‌گه‌ڵ لايه‌نه كوردييه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رازييان بكه‌ن به يه‌ك پرۆژه‌وه بچنه به‌غدا.
ئ.ر