لە رووداوێكی ھاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
دوو كەسی دیكەش برینداربوون
K24 - ھەڵەبجە
ئەڤین عەتا، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "شەوی رابردوو رووداوێكی ھاتووچۆ لەسەر رێگای گوندی ئەحمەدئاواـ ناحیەی خـــورماڵ، لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە، لەنێـــوان دوو ماتۆڕســـکیل روویـــدا، بەوھۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون"
رائیـــد بەرزان عوسمان، وتەبێــژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلـــیسی پارێـــزگای هەڵەبجە ھەواڵی رواداوەكەی پشتڕاستكردەوە و گوتی: "ئەو رووداوە لەســـەر رێگای گـــوندی ئەحمەد ئاواـ ناحیــەی خورماڵ، لەنێوان دوو ماتۆڕ سکیل روویداوە. لەئەنجامدا دوو گەنجی تەمەن 23 ساڵ و 25 ساڵ گیانیان لەدەستداوەو دووگەنجی دیكەش بریندار بوون".
وتەبێــژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلـــیسی پارێـــزگای هەڵەبجە راشیگەیاند: "تەرمـی ئەو دوو گەنجە رەوانەی پزیشکی دادی کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
ھ.م



