لە رووداوێكی ھاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

دوو كەسی دیكەش برینداربوون

K24 - ھەڵەبجە

ئەڤین عەتا، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "شەوی رابردوو رووداوێكی ھاتووچۆ لەسەر رێگای گوندی ئەحمەدئاواـ ناحیەی خـــورماڵ، لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە، لەنێـــوان دوو ماتۆڕســـکیل روویـــدا، بەوھۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون"

رائیـــد بەرزان عوسمان، وتەبێــژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلـــیسی پارێـــزگای هەڵەبجە ھەواڵی رواداوەكەی پشتڕاستكردەوە و گوتی: "ئەو رووداوە لەســـەر رێگای گـــوندی ئەحمەد ئاواـ ناحیــەی خورماڵ،  لەنێوان دوو ماتۆڕ سکیل روویداوە. لەئەنجامدا دوو گەنجی تەمەن 23 ساڵ و 25 ساڵ گیانیان لەدەستداوەو دووگەنجی دیكەش بریندار بوون".

وتەبێــژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلـــیسی پارێـــزگای هەڵەبجە راشیگەیاند: "تەرمـی ئەو دوو گەنجە رەوانەی پزیشکی دادی کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

ھ.م

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا