دژی گەڕانەوەی ئەندامێکی ئەنجوومەن لە شنگال خۆپیشاندان ئەنجامدرا
K24- ههولێر:
ژمارەیەک لە خەڵکی شنگال خۆپیشاندان دژی گەڕانەوەی ئەندامێکی ئەنجومەنی قەزای شنگال دەکەن.
ماهر شنگالی، پەیامنێری کوردستان24 لە شنگال رایگەیاند: "نزیکەی 60 – 70 کەس لە دانیشتوانانی سەنتەری قەزای شنگال، بە پشتیوانی هێزەکانی پەکەکە و هێزە عیراقییەکان خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم بارەگای قایمقامییەتی شنگال دژی گەڕانەوەی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی قەزاکە ئەنجامدا".
پەیامنێری کوردستان24، ئەوەشی راگەیاند: "حەسەن خەلیل، ئەندامێکی موسلمانی ئەنجومەنی شنگالە، دوێنێ گەڕاوەتەوە شنگال و یەکەم کاریش کە ئەنجامی داوە، داوایکردنەوەی رێگای گوندی قابووسی کردووە کە گوندێکی موسلمان نشینە و ناوبراو خەڵکی ئەو گوندەیە".
قەزای شنگال ئێستا لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، لایەنگرانی ئەو هێزانەش دژی گەڕانەوەی دەسەڵاتی شەرعی هەڵبژێردراوی شنگالن.
H.J