دژی گەڕانەوەی ئەندامێکی ئەنجوومەن لە شنگال خۆپیشاندان ئەنجامدرا

K24- هه‌ولێر:

ژمارەیەک لە خەڵکی شنگال خۆپیشاندان دژی گەڕانەوەی ئەندامێکی ئەنجومەنی قەزای شنگال دەکەن.

ماهر شنگالی، پەیامنێری کوردستان24 لە شنگال رایگەیاند: "نزیکەی 60 – 70 کەس لە دانیشتوانانی سەنتەری قەزای شنگال، بە پشتیوانی هێزەکانی پەکەکە و هێزە عیراقییەکان خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم بارەگای قایمقامییەتی شنگال دژی گەڕانەوەی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی قەزاکە ئەنجامدا".

پەیامنێری کوردستان24، ئەوەشی راگەیاند: "حەسەن خەلیل، ئەندامێکی  موسلمانی ئەنجومەنی شنگالە، دوێنێ گەڕاوەتەوە شنگال و یەکەم کاریش کە ئەنجامی داوە، داوایکردنەوەی رێگای گوندی قابووسی کردووە کە گوندێکی موسلمان نشینە و ناوبراو خەڵکی ئەو گوندەیە".

قەزای شنگال ئێستا لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، لایەنگرانی ئەو هێزانەش دژی گەڕانەوەی دەسەڵاتی شەرعی هەڵبژێردراوی شنگالن.

H.J