سه‌رۆك بارزانى له‌ ساڵيادى دامه‌زراندنى سۆسياليستدا ستايشى دڵسۆزى سكرتێرى حزب و پێشمه‌رگه‌كانى ده‌كات

وێنەیەکی روونی دڵسۆزی و نیشتیمانپەروەریی ئێوەیە و هەرگیز لەبیر ناکرێت

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به‌ بۆنه‌ى ساڵيادى دامه‌زراندنى حزبى سۆسياليستى ديموكراتى كوردستانه‌وه‌ په‌يامێكى پيرۆزبايى ئاراسته‌ى سكرتێرى ئه‌و حزبه‌، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود و مه‌كته‌بى سياسى سۆسياليست كرد.

له‌ په‌يامه‌كه‌ى سه‌رۆكدا هاتووه‌: "حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ رۆڵێکی گرینگ و کاریگەری لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەماندا گێڕاوە و بەشێکی گرینگی بزاڤی کواردایەتییە و لەو پێناوەدا ژمارەیەکی زۆر شەهیدی پێشکەش بە خاک و گەلی کوردستان کردووە".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "رۆڵی جوامێرانە و ئازایانەی بەڕێز سکرتێری حزب و سەرکردایەتی و پێشمەرگەکانی سۆسیالیست لە شەڕی تێکشکاندنی ئەفسانەی داعشدا، وێنەیەکی روونی دڵسۆزی و نیشتیمانپەروەریی ئێوەیە و هەرگیز لەبیر ناکرێت ".

ده‌قى په‌يامه‌كه‌:

پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان

برای بەڕێزمان كاك محەمەد حاجی مەحمود

بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی ٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتانەوە گەرمترین‌ و جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم، لە رێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە سڵاو و پیرۆزبایی بۆ سەرجەم ئەندام ‌و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەنێرم.

حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ ڕۆڵێکی گرینگ و کاریگەری لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا گێڕاوە و بەشێکی گرینگی بزاڤی کواردایەتییە و لەو پێناوەدا ژمارەیەکی زۆر شەهیدی پێشکەش بە خاک و گەلی کوردستان کردووە. ڕۆڵی جوامێرانە و ئازایانەی بەڕێز سکرتێری حزب و سەرکردایەتی و پێشمەرگەکانی سۆسیالیست لە شەڕی تێکشکاندنی ئەفسانەی داعشدا، وێنەیەکی ڕوونی دڵسۆزی و نیشتیمانپەروەریی ئێوەیە و هەرگیز لەبیر ناکرێت.

یادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان پیرۆز بێت و هیوادارم كاروانی خەباتی ئایندەتان، شانبەشانی سەرجەم هێزە رزگاریخوازەكانی گەلی كوردستان بەردەوام بێت و سەرکەتوو بن.

لەگەڵ ڕێزمدا

مەسعود بارزانی

8ـی8ـی2018