هه‌رێمی كوردستان و چیك له 6 بواردا هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن
كونسۆڵی گشتی چیك له هه‌ولێر: كورد كه‌سوكاری منن
K24- هه‌ولێر:
له دیدارێكی نێوان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و میخائیل سڤۆبۆدا، كونسۆڵی گشتیی نوێی كۆماری چیك له هه‌ولێر، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان كۆماری كرایه‌وه له‌بواره جیاوازه‌كان كرایه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كونسۆڵی گشتی كۆماری چیك خۆشحاڵیی خۆی بە نزیکیی و دۆستایەتیی هەردوو گەلی چیك و کوردستان دەربڕی و گوتی: "ئەو ماوەیەی لێرەم هەست دەکەم لەناو خزم و کەسی خۆمم".
هه‌روه‌ها جەختی كردەوە، هەموو هەوڵی خۆی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان دەخاتەگەڕ, کاری جیدیش دەکەن بۆ پەرەپێدانی کاری هاوبەش لە بوارەکانی خوێندنی باڵا, پەروەردە, کشتوکاڵ, پیشەسازی و بازرگانی، جگە لە کارکرنیان لە هاوکارییکردنی ئاوارەکان.
لەبەرامبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی كۆنسوڵی گشتیی نوێی كۆماری چیكی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانی و سوپاسی گەل و حكوومەتی كۆماری چیكی كرد, كە پاڵپشتی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە بوونە, داوایشی كرد دۆستایەتیی گەلی كوردستان و گەلی كۆماری چیك قووڵتر بێت و هەماهەنگی و هاوکاریی هەردوولاش لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بکرێت.
H.B
