بکوژی بەڕێوەبەری کارەبای ناحیه‌ی ئاشتی دەستگیرکرا
ئۆتۆمبێلێك له خۆی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی دابوو و شۆفێره‌كه هه‌ڵاتبوو
K24 - هه‌ولێر:
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه وێنه‌ی تۆمه‌تبارێك و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی: "به‌هۆی ئه‌و شۆفێره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای ناحییه‌ی ئاشتی گیانی له ده‌ستدا و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیشی بریندار بوون.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 27/7/2018 لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای هەولێر ـ کۆیە کەسێک بەناوی (عاسی یونس حامد )کە بەڕێوەبەری کارەبای ناحیەی ئاشتی بوو، لەگەڵ خێزانەکەی ئۆتۆمبێڵێکی جۆری پیک ئاب دێر دەیانشێلێت و لەئەنجامدا ناوبراو گیانلەدەست دەدات و هاوسه‌ر و دوو منا‌ڵیشی بریندار دەبن دواتر تاوانباره‌كه ڕایكردووه".
هۆگر عه‌زیز ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگاداركراوه‌ته‌وه "تاوانبار"ـی سەرەکی ڕووداوە کە ناوی (ت.ح.ت) و له دایكبووی سالی 1965 و توانیومانه دەستگیری بکەین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "بۆ تەواو کردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەکە کە بەپێ ی مادەی 24ـی هاتوچۆ فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو.